غیاس ئەحمەدی، وەرزشوان و یەکێک لە پاڵەوانە ناسراوەکانی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
ڕۆژی شەممە 1ی ئابی 2026 غیاس ئەحمەدی، وەرزشوانی ناسراوی شاری سنە کە لە ڕیزی بەهێزترین پیاوانی ئێراندا بوو، دوای ماوەیەک ململانێ لەگەڵ نەخۆشی، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو لە ساڵی 1985 لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە و لە کێبڕکێیەکاندا بە نوێنەرایەتیی پارێزگای سنە چەندین ناسناوی گەورەی بەدەست هێنابوو.
یەکێک لە گرنگترین دەستکەوتەکانی غیاس ئەحمەدی، بەدەستهێنانی جامی ڕەوشت بوو لە پاڵەوانیەتیی بەهێزترین پیاوانی ئێران لە ساڵی 2010دا، ئەم ناسناوەش نیشاندەری ڕەوشتبەرزی و هەڵسوکەوتی پیشەگەرانەی ئەو بووە لە پاڵ توانا جەستەیی و وەرزشییەکانیدا.