لە شاری عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان، 152 مامۆستای کورد بە شێوەیەکی نادیار لە سەر کارەکانیان دەرکران و مووچەی مانگانەیان لێ بڕدرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی تەممووزی 2026 ئاژانسی ئەنها ڕایگەیاند: ئەو مامۆستایانە لە ساڵانی ئاوارەیی زۆرەملێدا لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و هەرێمی شەهبا، سەرەڕاڕی بارودۆخی سەختی ژیان، بەپێی پڕۆگرامی خوێندنی ڕێڤەبەریی خۆسەر سەرقاڵی وانەوتنەوە بوون.
لای خۆیەوە مامۆستاکان جەخت دەکەنەوە کە لە کاتی گەڕانەوەیاندا بەڵێنیان پێدرابوو مافی کارکردن و مووچەکانیان پارێزراو بێت، بەڵام بەبێ پێدانی هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی ئەم بڕیارەیان پێڕاگەیەندراوە، ئەمەش شەپۆلێکی ناڕەزایەتی بەرفراوانی لەلایەن مامۆستایانەوە لێکەوتووەتەوە.