لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا لە شاری سەقز، پیاوێک بە چەکی ڕاوکردن تەقەی لە هاوژینەکەی و خەزووری کرد و هەردووکیانی کوشت.
ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای کۆنی سەقز – مەریوان، پیاوێکی تەمەن 45 ساڵ بە بەکارهێنانی چەکێکی ڕاوکردن هێرشی کردە سەر هاوژینەکەی و باوکی هاوژینەکەی. بەهۆی سەختیی برینەکانیانەوە، هەردوو قوربانییەکە دەستبەجێ لە شوێنی ڕووداوەکە گیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، تۆمەتبارەکە هەڵاتووە و پۆلیسی سەقز سەرقاڵی گەڕان و لێکۆڵینەوەیە بۆ دەستگیرکردنی.
تاوەکو ئێستا هۆکاری سەرەکیی ڕووداوەکە لەلایەن دامەزراوە فەرمییەکانەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە، بەڵام بەپێی زانیاریی سەرچاوە خۆجێییەکان، هۆکاری کوشتنەکە بۆ کێشەی خێزانی و ناکۆکی لەسەر پرسی مارەیی دەگەڕێتەوە.