سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی سیناتۆری ئەمریکی لیندسی گراهام بڵاوکردەوە و بە دۆستی ڕاستەقینەی گەلی کورد وەسفی کرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی تەممووزی 2026 سەرۆک بارزانی لە پەیامێکیدا ڕایگەیاند: ” زۆر بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایيی دۆستی گەلی كورد سیناتۆر (لیندسی گراهام)ـم پێ گەیشت. ناو و هەڵوێستەكانی لیندزی گراهام وەك پشتیوانێكی وەفاداری مافە رەواكانی گەلی كوردستان هەمیشە لە بیرەوەریی خەڵكی كوردستاندا بە بەرزی دەمێننەوە.”
سەرۆک بارزانی لە کۆتایی پەیامەکەیدا دەڵێت: “پرسە و سەرەخۆشیم پێشكهش به خانەوادەى بەڕێزيان و تەواوی دۆست و ئاشنایانی دەكەم و هاوبەشی خەمیانم. رۆحی شاد بێت و ئارامی بۆ خانەوادە و كەسوكاری دهخوازم.”
یەکێک لەو بوارانەی کە گراهام پشتیوانی لێ دەکرد، بە تایبەتی لە کۆتا مانگەکانی ژیانیدا، پرسی گەلی کورد بوو، بە تایبەتی کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان کە هاوپەیمانی ئەمریکا بوون لە تێکشکاندنی داعشدا.