پارێزگاری کەرکوک ڕایگه‌یاند: سبه‌ی چوارشەممە دەوامی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگا حکومییەکانی پارێزگاکە ڕاده‌گیرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 7ی تەممووزی 2026 محەمەد سه‌معان ئاغا، پارێزگاری کەرکوک لە په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، “ئامانج له پشووه‌كه ئه‌وه‌یه خەڵکی کەرکوک دەرفەتی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمەکانی پرسەی عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای کۆچکردووی ئێرانی هه‌بێت، جگە لە ئامادەکاری بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمەکانی یادکردنەوەی شەهیدبوونی ئیمام زەینهلعابدین لە قەزای داقوق.”
محەمەد سه‌معان ئاغا، باسی له‌وه‌شكردووه، ئەم بڕیارەیان وەکو دووپاتکردنەوەی پەیامی هاودەنگی و یەکگرتویی نێوان سەرجەم پێکهاتەکان و خەڵکی پارێزگای کەرکوک دێت.
بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ته‌رمی عەلی خامنه‌یی بگه‌یه‌ندرێته به‌غدا، سبەینێ چوارشه‌ممه كاتژمێر 6:00ی به‌یانیش له شاری نه‌جه‌ف كاروانی پرسه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌بچێت و لە كاتژمێر 4:00ی ئێواره‌ش كاروانەکە دەگاتە كه‌ربه‌لا، پاشان ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه مه‌شهه‌د و له‌وێ به‌خاكده‌سپێردرێت.