پەیجی فەرمیی شاسوار عەبدولواحید هاککرا

ئەمڕۆ هەینی پەڕەی فەرمیی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک هاککرا و چەندین وێنە و پۆستی نەشیاو و ڕێگەپێنەدراوی تێدا بڵاوکرایەوە.

ئەو کەسانەی پەیجەکەیان هاککردووە، جاری یەکەم وێنە نەشیاوەکانیان سڕیەوە، دووبارە لە جاری دووەمدا لە کاتژمێر 8:41ی بەیانی بۆ 9:00، نۆ وێنەی ڕووتیان لە پەیجەکەدا بڵاوکردەوە، هەروەها وێنەیەکی ئاڵا و درووشمی چەکدارانی داعشیان بڵاوکردووەتەوە.

ئەو کەسانەی پەیجی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێیان هاککردووە، بە بڵاوکردنەوەی وێنەی نەشیاوی کچێک و درووشمەکانی داعش، پێدەچی ئامانج ئەوەبێ، بەهۆی وێنە نەشیاوەکانەوە پەیجەکە بسڕدرێتەوە.

پەیجی شاسوار عەبدولواحید لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک زیاتر لە یەک ملیۆن فۆڵۆوەرزی هەیە.