لە سنووری قەزای ماوەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی، دوو هاونیشتمانی لە کاتی ڕاوکردنی ماسی بە ماددەی تەقەمەنی “تی ئێن تی” دەستگیر کران.
ئەمڕۆ دووشەممە 15ی حوزەیرانی 2026 عەمید هێمن کەمەرخان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دارستانی سلێمانی ڕایگەیاند: “مەفرەزەکانمان لە کاتی دەرچوونێکی مەیدانیدا بۆ سەر چەمی دوو ئاوان بە مەبەستی ڕێگریکردن لە ڕاوکردنی نایاسایی ماسی، توانییان دوو هاونیشتمانی دەستگیربکەن.”
بەگوتەی پۆلیسی دارستانی سلێمانی، ئەو دوو کەسە سەرقاڵی ڕاوکردنی ماسی بوون بە ماددەی تەقەمەنی لە جۆری “تی ئێن تی”.
عەمید هێمن کەمەرخان، ئاماژەی بەوەش کرد، “لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەست بەسەر 10 ماسی لە قەبارەی جیاواز و ئۆتۆمبێلێکدا گیراوە.”
بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستانی سلێمانی دەشڵێت: “سزاکان لە پێبژاردنەوە دەستپێدەکات تاوەکو 7 ساڵ زیندانی، بەپێی جۆری سەرپێچییەکە لەلایەن دادوەرەوە دیاریی دەکرێت.”