هاووڵاتییەکی هەرێمی کوردستان کە پێشمەرگەیە، بە مەبەستی مەلەکردن چووەتە ناو قووڵایی بەنداوی گۆمەسپان لە شاری هەولێر و خنکاوە، تاوەکو ئێستا چارەنووسی تەرمەکەی نادیارە.
ڕۆژی شەممە 13ی حوزەیرانی 2026 سەرکەوت کاڕەش، گوتەبێژی بەگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “پێشمەرگەیەک کە لە دایکبووی ساڵی 2004ە لە کاتی مەلەکردن لە بەنداوی گۆمەسپان خنکا.”
بەگوێرەی گوتەی چەند شایەتحاڵێک، چوار کەس لە بەنداوەکەدا مەلەیان کردووە و دوو کەسیان خنکاون و تاوەکو ئێستا تەرمەکانیان نەدۆزراونەتەوە.
تیمەکان لە شوێنەکە بەردەوامن لە گەڕان، بەڵام بەهۆی سروشتی ناوچەکەوە تاوەکو ئێستا تەرمی هیچکام لە خنکاوەکان دەستنیشان نەکراوە.