نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆکی یەکێتی کرد و ڕایگەیاند: یەکێتی مێژوويهكى درێژى خهباتى لهپێناو مافهكانى گهلى كوردستاندا ههيه.
ئەمڕۆ دووشەممە 1ی حوزەیرانی 2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: ” بەڕێز بافڵ جهلال تاڵهبانى، به گهرمى پيرۆزبايى لە بەڕێزتان و سەرکردایەتی و ئەندامان و تەواوی جەماوەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.”
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت: ” لەم یادەدا پێگەی مێژوویی و خهبات و تێکۆشانی خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال بەرز دەنرخێنین و به ڕێزهوه يادى دهكهينهوه.”
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا باسی ئەوەیکردووە، “یەکێتی کە مێژوویەکی درێژی خەباتی لەپێناو مافەکانی گەلی کوردستاندا هەیە و لەم ڕێگەیەدا بە هەزاران شەهیدی داوە، هەمیشە خاوەن پێگەیەکی گرنگ و کاریگەر بووە لە پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراقدا.”
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هیوای خواست ئەم بۆنەیە ببێتە دەرفەتێکی نوێ بۆ بەهێزکردنی یەکڕیزیی نیشتمانی و باڵادەستکردنی زمانی گفتوگۆ و لێکگەیشتن لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان، سەقامگیری، گەشەپێدان و داهاتوویەکی باشتر و شایستە بۆ گەلی کوردستان.
دەقی پەیامە پیرۆزباییەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
بهڕێز بافڵ جهلال تاڵهبانى
سهرۆكى يهكێتيى نيشتمانيى كوردستان
سڵاو و ڕێز..
له ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، به گهرمى پيرۆزبايى لە بەڕێزتان و سەرکردایەتی و ئەندامان و تەواوی جەماوەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم. لەم یادەدا پێگەی مێژوویی و خهبات و تێکۆشانی خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال بەرز دەنرخێنین و به ڕێزهوه يادى دهكهينهوه.
یەکێتی كه مێژوويهكى درێژى خهباتى لهپێناو مافهكانى گهلى كوردستاندا ههيه و لهم ڕێگهيهدا به ههزاران شههيدى داوه، هەمیشە خاوەن پێگەیەکی گرنگ و کاریگەر بووە لە پرۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراقدا. لەم یادەدا دووپاتی دەکەینەوە كه زیاتر لە ههموو كاتێك بەرپرسیاريهتیی هاوبەش، تەبایی و کاری پێکەوەیی لەنێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکاندا پێويسته، تا پێکەوە بتوانین پارێزگاری لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و مافەکانی گەلى كوردستان بکەین.
هیواخوازم ئەم بۆنەیە ببێتە دەرفەتێکی نوێ بۆ بەهێزکردنی یەکڕیزیی نیشتمانی و باڵادەستکردنی زمانی گفتوگۆ و لێکگەیشتن لەپێناو چارهسهركردنى كێشهكان، سەقامگیری، گەشەپێدان و داهاتوویەکی باشتر و شایستە بۆ گەلی کوردستان.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان