قوباد تاڵەبانی: یەکێتی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی ئامادەیە

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند؛ بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ و کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەین.

ئەمڕۆ یەکشەممە 31ی ئایاری 2026 قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان، ڕایگەیاند: “هەم بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ و هەم بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە ئامادەین، حکومەت پێویستی بە هاوبەشی و پێکەوەکارکردن هەیە.”

قوباد تاڵەبانی گوتیشی: ” یەکێتى ئامادەیە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتى بە مەبەستى گفتوگۆ لەسەر پێکهێنانى حکومەت، هەر بابەتێک دەربازمان بکات لەم چەقبەستوییە یەکێتى بەچارەسەرى دەبینێت، بەڵام ئاسانترین چارەسەر ئەوەیە کۆببینەوە و ڕێکبکەوین.”

جێگری سەرۆکوەزیران، ئاماژەی بەوەش کرد، “کێشە لە ئەنجامدانى کۆبوونەوە نییە بەڵکو پێویستە لایەنەکان لەوە تێبگەن کە ئەم حکومەتەى پێک دێت پێویستى بەهاوبەشى و پێکەوەکارکردن و پێکەوەژیانە.”