وەزارەتی پەروەردەی کوردستان ئەنجامی تاقیکردنەوەی نیشتمانیی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی بڵاوکردەوە و قوتابییان دەتوانن لە ئەپڵیکەیشنی ( ئی – هەڵسەنگاندن) ئەنجامەکان وەربگرنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 26ی ئایاری 2026 لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتییەکان- وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند: ئاگاداری قوتابییانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی دەکەینەوە ، دەتوانن لە ئێستاوە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی نیشتمانی، خولی یەکەم بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026 لە ئەپڵیکەیشنی ( ئی – هەڵسەنگاندن) وەربگرنەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، قوتابی مافی پەڵپ گرتنی هەیە لە ڕێکەوتی 31ی ئایاری 2026 تا 3ی حوزەیرانی 2026.
لە کۆتایشدا لینکی داونلۆدکردنی ئەپلیکەیشنی ( ئی – هەڵسەنگاندن) داناوە؛ لینک