نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە پاڵەوانی نێودەوڵەتی کورد دەکات

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە پاڵەوانی نێودەوڵەتی و گەنجی بەتوانای کورد نامۆ فازڵ کرد کە ئەم دوایییانە سەرکەوتنێکی گەورەی لە یاریی “هونەرە جەنگییە تێکەڵاوەکان” (MMA)دا لە ئەمه‌ریکا بەدەست هێنابوو.

ئەمڕۆ دووشەممە 25ی ئایاری 2026 سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە دیدارەکەدا، نێچیرڤان بارزانی لە نزیکەوە دەستخۆشی و پیرۆزبایییەکی گەرمی ئاراستەی نامۆ فازڵ کرد بۆ ئەو دەستکەوتە نێودەوڵەتییە باڵایە و پاڵپشتیی خۆی بۆ گەنجان و وەرزشوانانی کوردستان دووپات کردەوه‌، هەروەها هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواست لە کاروانی وەرزشییدا.

لای خۆیەوە، پاڵەوانی نێودەوڵەتی نامۆ فازڵ، خۆشحاڵیی خۆی بە پێشوازی و دیداری نێچیرڤان بارزانی دەربڕی و سوپاس و پێزانینی خۆی و وەرزشوانانی بۆ ئەو پاڵپشتی و هاندانە بەردەوامەی سەرۆکی هەرێم دووپات کردەوە.