بەبۆنەی جەژنی قوربان، لە هەرێمی کوردستان پێنج ڕۆژ کرایە پشوو و لە ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو 31ی ئایاری 2026 دەوام دەست پێدەکاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 25ی ئایاری 2026 فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربان، ڕۆژی سێشەممە 26ی ئایار تاکوو ڕۆژی شەممە 30ی ئایار، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، پشووی فەرمی دەبێت،
هاوکات لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، دەوام بەشێوەی ئێشکگری بەردەوام دەبێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری، ئاماژەی بەوەش کردووە، ڕۆژی یەکشەممە 31ی ئایاری 2026، دەوامی فەرمی دەست پێدەکاتەوە.