ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازيی لە سەڵاحەدین محهمهد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرد.
ئەمڕۆ شەممە 23ی ئایاری 2026 سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە دیدارێكدا، بارودۆخی ناوخۆی عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستیی دەرچوون لەو بنبەستە سیاسییە کردەوە کە پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان پێیگەیشتووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمدا هاتووە، نێچيرڤان بارزانى، پاڵپشتیی تەواوی خۆی بۆ هەوڵەكانى سەڵاحەدین محهمهد بەهائەدین لهمبارهيهوه دەربڕی و جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی هەوڵ و دەستپێشخەرییەکانی کردەوە کە لە بەرژەوەندیی گشتیی هەرێمی کوردستاندان و ههر ئهمهى لێ چاوەڕوان دەکرێت.
لای خۆیەوە، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریی سەرۆکی هەرێمی کوردستان له هەوڵەکانی دەربڕی.
دۆخی گشتیی ناوچەکە و لێکەوتەکانی، تەوەرێکی دیکەی ديدارهكه بوو.