وەزیری پێشمەرگە پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: بەبۆنەی پلە بەرزکردنەوەی 8758 کارمەند و پلەداری وەزارەتی پێشمەرگە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی کارمەندان و پلەدارانی پێشمەرگە دەکەین.
ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی ئایاری 2026 شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند: “ئەم پلەبەرزکردنەوەیە، مافێکی شایستە و یاسایی خۆتانە کە دەرەنجامی دڵسۆزی و ئەرککێشانی بەردەوامتانە لە پاراستنی خاک و نیشتمان و دەستکەوتەکانی گەلەکەمان. ئێوە هەمیشە پارێزەری ئەم هەرێمە بوون و شایستەی هەموو ڕێز و پێزانینێکن.”
وەزیری پێشمەرگە لە پەیامەکەیدا دەشڵێت: “هیواخوازم پلەبەرزبوونەوەتان ببێتە پاڵنەرێکی بەهێزتر بۆ بەردەوامبوون لەسەر پەرەپێدانی زیاتری تواناکانتان لەپێناو پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی کوردستان.”
لە کۆتایی پەیامەکەشیدا کە بۆ پێشمەرگەکانی نووسیوە دەڵێت: “دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەم و هەمیشە سەرکەوتوو و سەربەرز بن.”