لە دهۆک لەکاتی کارکردن لە پڕۆژەیەک چوار کرێکار گیانیان لەدەست دا و کرێکارێکی دیکەش بریندار بوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە 20 ئایاری 2026 کیڤی بامەڕنی، سەرۆکی سەندیکای بیناسازیی لە دهۆک ڕایگەیاند: “چوار کرێکارەکە لەسەر پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون کاریان دەکرد، هەموویان کەوتنەخوارەوە و گیانیان لەدەست دا.”
بەگوێرەی زانیارییەکان، هەر پێنج کرێکارەکە خەڵکی دهۆکن و لەنێو بەرزکەرەوەی(مەسعەد) پڕۆژەیەکی نیشتنەجێبوون کەوتوونەتە خوارەوە.