سەرۆک بارزانی: پێشمەرگە باڵاترین شانازییە

سەرۆک بارزانی، لە یادی 64 ساڵەی بوونی بە پێشمەرگە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: “پێشمەرگە هەوێنی ئازادی و سەربەزییە بۆ گەڵی کورد و باڵاترین شانازییە.”

ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی ئایاری 2026 سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “ئێکس” ڕایگەیاند: “سڵاو لە ڕۆحی پاکی ئەو پێشمەرگانەی خوێنی ئاڵیان بووە هەوێنی ئازادی و سەربەرزی بۆ گەلەکەیان و لەو ڕێگەیەدا شەهید بوون.”

سەرۆک بارزانی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دەڵێت: ” سڵاو لە هەموو ئەو قارەمانانەی ڕێگەی پێشمەرگەبوونیان هەڵبژاردووە و ئەو ئەرکە پیرۆزەیان لەسەر شانە و چاویان ماچ دەکەم.”

لە کۆتایی پەیامەکەشیدا نووسیویەتی: “پێشمەرگە باڵاترین شانازییە.”

سەرۆک مەسعود بارزانی لە 16ی ئابی 1946 لە شاری مەهاباد لەدایکبووە، لە 20ی ئایاری ساڵی 1962 لە تەمەنی 16 ساڵیدا چەکی پێشمەرگایەتی کردە شان و بەشداری لە شۆڕشی ئەیلوولدا کرد.

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:

سڵاو لە ڕۆحی پاکی ئەو پێشمەرگانەی خوێنی ئاڵیان بووە هەوێنی ئازادی و سەربەرزی بۆ گەلەکەیان و لەو ڕێگەیەدا شەهید بوون.

سڵاو لە هەموو ئەو قارەمانانەی ڕێگەی پێشمەرگەبوونیان هەڵبژاردووە و ئەو ئەرکە پیرۆزەیان لەسەر شانە و چاویان ماچ دەکەم.

پێشمەرگە باڵاترین شانازییە