بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە شاخ چوار کەس بوونە قوربانی

شەوی ڕابردوو لە کوێستانی تاڵەجاڕی شنۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چوار کەس، کە شاخەوان بوون، لە شاخ کەوتوونەتە خوارەوە و بەهۆیەوە یەکێکیان گیانی لەدەستداوە.

شەوی یەکشەممە 17ی ئایاری 2026 سەرچاوە هەواڵییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویانکردەوە، کە لە کوێستانی تاڵەجاڕی لە سنوری شاری شنۆ، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چوار هاووڵاتی لە شاخ کەوتوونەتە خوارەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان،  یەکێکیان، دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و سێ کەسەکەی تر بە برینداری گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شاری شنۆ و برینی یەکێکیان سەختە.

هاوکات یەکێک لە شایەتحالەکان ڕایگەیاند: ” ئەو چوار کەسە بەمەبەستی شاخەوانی سەردانی کوێستانەکەیان کردووە.”

بەپێی زانیارییەکان، تیمەکانی مانگی سوور و دانیشتوانی ناوچەکە دوای 10 سەعات گەڕان توانیویانە بیاندۆزنەوە.