بەهۆی دروستبوونی شەڕ لەنێوان چەند کەسێک لە سنووری قەزای دوکان کوژرانی کوڕێک و برینداربوونی باوکی لێکەوتەوە.
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی ئایاری 2026 ئەم ڕووداوە ڕوویداوە و لەم بارەیەوە سیروان سەرحەد، قایمقامی قەزای دووکان ڕایگەیاند: ڕووداوەکە لە گوندی گردگۆران لە ناحیەی سکتان ڕوویداوە و بەهۆیەوە کوڕێک کوژراوە و باوکیشی بریندارە.
داڵ میدیا زانیوویەتی هۆکاری ڕووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی لەنێوان ئەو چەند کەسە و دواجار ئەمڕۆ بووەتە شەڕ.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکان کراوەتەوە و پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوەکانی کردووە.