بەبۆنەی جەژنی قوربان چوار ڕۆژ پشووی فەرمی ڕادەگەیەنرێت

بەپێی ساڵنامەی فەرمی پشووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی 27ـی ئەم مانگە بە  یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاریکراوە و بەو هۆیەشەوە پشووی فەرمی لە 27ی مانگی ئایار تاوەکو 30ی مانگی ئایار دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 12ی ئایاری 2026  نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی ڕایگەیاند: “ڕۆژی 16ی ئەم مانگە دادگای باڵای سعوودیە، بڕیار لەبارەی دیاریکردنی ڕۆژی وەستان لە عەرەفە و ڕۆژی جەژن دەدات و ئەو ڕۆژەی کە دیاریکراوە واتا ڕۆژی 27ی مانگ هێشتا دڵنیایی تێدا نییە.”

 بەگوێرەی ساڵنامەی فەرمیی پشووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژانی چوارشەممە، پێنجشەممە، هەینی و شەممە لە تەواوی دامودەزگاکانی حکومەت پشووی فەرمی دەبێت.

ئەم بڕیارە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان دەگرێتەوە، جگە لەو بەشانەی کە پێویستیان بە خزمەتگوزاری بەردەوام هەیە بۆ هاووڵاتییان لە کاتی پشووەکاندا.