درەنگانێکی شەوی چوارشەممە لە شاری هەولێر، هێزەکانی پۆلیس هونەر ڕەشید ئاغا و سێ کەسی دیکەیان دەستگیر کرد، بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئەمنی؛ ناوبراو نەکوژراوە و سەلامەتە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی ئایاری 2026 سەرچاوەیەک لە ئاسایش و پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: هونەر ڕەشید لە کافتریایەکی هەولێر دەستگیرکراوە، ئەوەش دوای ئەوەی لەگەڵ چەند کەسێکدا بووەتە شەڕیان و چەند کەسێکی دیکەش دەستگیرکراون.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، “هونەر ڕەشید ئاغا سەلامەتە و لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە، ئەو هەواڵانەی باس لە کوشتنی دەکەن دوورە لە ڕاستییەوە.”
درەنگانی شەوی ڕابردوو، لە هەندێک میدیا و سۆشیاڵ میدیاکان دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە هونەر ڕەشید ئاغا لە کافتریایەکی شاری هەولێر بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە کوژراوە.