زیانلێکەوتووانی هێرشە درۆنییەکان قەرەبوو دەکرێنەوە

حکومەتی عێراق بڕیاریداوە قەرەبووی زیانلێکەوتووانی هێرشە درۆنییەکان بکاتەوە، هەرێمی کوردستانیش داتای زیانەکانی ئامادەکردووە بۆ ئەوەی قەرەبووكردنەوەكە هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی نیسانی 2026  ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: “لە سەرجەم پارێزگاکان داتای زیانەکان بەهۆی هێرشە درۆنییەکان کۆکراونەتەوە و ئامادەکراوە، لەگەڵ بەغدا لە گفتوگۆداین بۆ ئەوەی سەرجەمیان قەرەبوو بکرێنەوە.”

بەگوێرەی دوایین داتاکانی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی 809 هێرش بووەتەوە. بەهۆی ئەم پەلامارانەوە 20 هاووڵاتی شەهید بوون و 123 کەسی دیکەش بریندار بوون.