مەزڵووم عەبدی: سووریا شەڕڤانانی ژنی قبووڵ نییە

مەزڵووم عەبدی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕێکخەری سەنتەری میترۆ ئاشکرای کردووە؛ کە سووریا ڕازی نییە هێزی ژنان لە ناو وەزارەتەکەیان دا هەبن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی نیسانی 2026 ڕە‌حمان غەریب، ڕێکخەری سەنتەری میترۆ و کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووسی شاری سلێمانی سەردانی مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتی هەسەدەیان کردووە و وەک خۆی باسی دەکات: مەزڵووم عەبدی، بە ڕوویەکی خۆش و ئارام و دەمولەفزێکی شیرینەوە گوتی: “دلخۆشم کە ئێوە دەبینم، باشوور بۆ ئێمە پشتیوانییەکی گەورە بوو، سلێمانی بۆ من وەک کۆبانێ و قامیشلۆیە.”

لە کۆبوونەوەکەدا مەزڵووم عەبدی، باسی لەوە کردووە، کە مەیلی مانەوەی نییە لە دیمەشق، وەک خۆی دەگێڕێتەوە؛ ‌‌”حکومەتی دیمەشق چەند جارێک پێیانی گوتین وەرنە دیمەشق کاری ئێوە لە دیمەشقە پۆست وەربگرن، بەڵام ئێمە ڕەتمان کردووەتەوە و لە ناو گەلی خۆمان دەمێنینەوە.”

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات، ئاماژەی بەوەش کردووە، “کە دەمانەوێت هێزەکانمان لە ناو وەزارەتی بەرگری سووریادا جێگەی خۆیان بگرن، بەڵام ئەوان ڕازی نین هێزی ژنان لە ناو وەزارەتی بەرگریدابن و تەقەبولی ناکەن.”

مەزڵووم عەبدی، لە کۆبوونەوەکە بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکەی داوە و گوتویەتی: “لە نێو هێزەکانی ناوخۆ جێگەیان دەکەینەوە.