ئەمڕۆ پۆلیسی دوبز و پردێ بڵاویکردەوە؛ پیاوێک لە ناحیەی پردێ بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە هاوسەرەکەی بە چەقۆ کوشتووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە پۆلیسی قەزای دوبز و ناحیەی پردێ ڕایگەیاند: بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە، لە ناحیەی پردێ پیاوێک بە چەقۆ هێرش دەكاتە سەر هاوسەرەکەی و دەیكوژێت. لێکۆڵینەوەکان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە دەستیپێکردووە.
پۆلیس ئاماژەی بەوەش کردووە، “ڕێکارە یاساییەکان گیراونەتەبەر و لێکۆڵینەوەکان لە چەند قۆناغێکدا بەڕێوەدەچن بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیەکە، لەوانەش کۆکردنەوەی بەڵگە پزیشکییەکان لە ڕێگەی پزیشکی دادوەرییەوە و تۆمارکردنی وتەی شایەتحاڵەکان.