سەرۆک بارزانی، لە 39مین ساڵیادی کیمیابارانی بالیسان و شێخ وەسانان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە؛ ڕژێمی پێشووی عێراق تاوانێكی تری لەدژی گەلی كورد ئەنجام دا كە بریتی بوو لە كیمیابارانكردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی نیسانی 2026 سەرۆک مەسعود بارزانی ڕایگەیاند: “ئەو تاوانە بووە هۆی شەهید و برینداربوونی ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتییانی بێتاوانی ناوچەكە. ئەم تاوانە دەستپێكی پڕۆسەی كیمیابارانكردنی هاووڵاتیی سڤیل و بەردەوامبوونی سیاسەتی سڕینەوەی گەلەكەمان بوو.”
سەرۆک بارزانی دەڵێت: “ڕژێم هەر بەو تاوانە نەوەستا و دەیان برینداری ئەو كارەساتەیشی دوای دەستگیركردن بەشێوەیەكی دڕندانە زیندەبەچاڵ كردن.”
سەرۆک بارزانی، هاوسۆزی خۆی بۆ کەسووکاری قوربانیان دەربڕی و جەختی کردەوە کە گەلی کورد هەرگیز ئەو ئازار و کارەساتانە فەراموش ناکات کە بەسەریدا هاتوون.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
لە 16ی نیسانی 1987دا، ڕژێمی پێشووی عێراق تاوانێكی تری لەدژی گەلی كورد ئەنجام دا كە بریتی بوو لە كیمیابارانكردنی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی. ئەو تاوانە بووە هۆی شەهید و برینداربوونی ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتیانی بێتاوانی ناوچەكە. ئەم تاوانە دەستپێكی پڕۆسەی كیمیابارانكردنی هاووڵاتیی سڤیل و بەردەوامبوونی سیاسەتی سڕینەوەی گەلەكەمان بوو. ڕژێم هەر بەو تاوانە نەوەستا و دەیان برینداری ئەو كارەساتەشی دوای دەستگیر كردن بەشێوەیەكی دڕندانە زیندەبەچاڵ كردن.
لە سی و نۆیەمین ساڵیادی ئەم تاوانە نامرۆڤانەیەدا، سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی ئەو كارەساتە دەنێرین و هاسۆزی خانەوادە و كەسوكاریانین. یاد و ئازاری ئەم تاوانە و هەموو ئەو كارەساتانەی بەسەر گەلی كوردستاندا هێنراون هەرگیز فەراموش ناكەین.
مسعود بارزانی
16ی نیسانی 2026