نێچیرڤان بارزانی: گه‌لى كوردستان به‌ خۆڕاگرى مايه‌وه‌ و تاوانكاران له‌ناوچوون

 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی 39 ساڵەی کیمیابارانی بالیسان و شێخ وەسانان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند؛ ئەو تاوانەی کە سەرەتایەک بوو بۆ کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی کوردستان، بەڵام سەرەنجام گەل بە خۆڕاگری مایەوە و ڕژێمی تاوانکاریش کۆتایی پێهات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی نیسانی 2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “ئەو تاوانە گەورەیەی ساڵی 1987 ڕژێمی پێشووی عێراق ئەنجامیدا، سەرەتا و دەستپێکی زنجیرەیەک تاوانی دڕندانەى کیمیابارانکردنی خەڵکی سڤیل و خاک و سروشتی جوانی کوردستان بوو.”

نێجیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەش کرد، “لەم یادە به‌ئازاره‌دا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدانی نەمر دادەنەوێنین و سڵاو بۆ کەسوکاری سەربەرزيان و بۆ قوربانی و بەرکەوتووانی ئەو کارەساتە دەنێرین.”

سەرۆکی هەرێم لە کۆتایی پەیامەکەیدا نوسیویەتی: “بالیسان و شێخ وەسانان و تەواوی دۆڵی خۆشناوەتی، هەمیشە مەڵبەندی نیشتمانپەروەری و پشتیوانی شۆڕش و پێشمەرگە بوون، بۆیە کرانە ئامانجی ئەو شاڵاوە ڕەشە، بەڵام گه‌لى كوردستان به‌ خۆڕاگرى مايه‌وه‌ و تاوانكاران له‌ناوچوون.”

دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

ئەمڕۆ یادی (39) ساڵەی تاوانی کیمیابارانکردنی بالیسان، شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی دەکەینەوە. ئەو تاوانە گەورەیەی ساڵی 1987 کە ڕژێمی پێشووی عێراق ئەنجامی دا، سەرەتا و دەستپێکی زنجیرەیەک تاوانی دڕندانەى کیمیابارانکردنی خەڵکی سڤیل و خاک و سروشتی جوانی کوردستان بوو.

لەم یادە به‌ئازاره‌دا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدانی نەمر دادەنەوێنین و سڵاو بۆ کەسوکاری سەربەرزيان و بۆ قوربانی و بەرکەوتووانی ئەو کارەساتە دەنێرین.

بالیسان و شێخ وەسانان و تەواوی دۆڵی خۆشناوەتی، هەمیشە مەڵبەندی نیشتمانپەروەری و پشتیوانی شۆڕش و پێشمەرگە بوون، بۆیە کرانە ئامانجی ئەو شاڵاوە ڕەشە، بەڵام گه‌لى كوردستان به‌ خۆڕاگرى مايه‌وه‌ و تاوانكاران له‌ناوچوون.

سڵاو و دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی خۆشناوەتی و تەواوی شەهیدانی کوردستان.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان