له ڕووداوێكی هاتووچۆدا لهسهر ڕێگهی پێنجوێن – سهیدسادق مێرد منداڵێكی تهمهن 13 ساڵ گیانی له دهستدا، باوكیشی به سەختی برینداربووه.
ڕۆژی دووشەممە 13ی نیسانی 2026 سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند: “تەرمی منداڵەکە بردراوە بۆ بەشی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە قەزای سەیدسادق، ڕێکارە پزیشکییەکانی بۆ ئەنجامدراوە.”
سەرچاوەکان دەشڵێن: ” باوکەکەش بە برینداری گەیەندراوەتە بەشی فریاکەوتن و پاش چارەسەری پزیشکی، بەهۆی سەختی برینەکەیهوه ڕەوانەی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی كراوه.”
بە گوێرەی زانیارییەکان؛ ڕووداوەکە لە نێوان ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیوتا پیکاپ ڕوویداوە.
داڵ میدیا زانیویەتی؛ کوڕ و باوکەکە بۆ کۆکردنەوەی گیا بەهارییەکان ڕوویان لەکوێستانەکانی پێنجوێن کردبوو.