بەبۆنەی هاتنی جەژنی سەری ساڵی ئێزدییان، چوارشەممەی ئەم هەفتەیە لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرایە پشووی فەرمی.
ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی نیسانی 2026 حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ” بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزدییان کە ساڵانە هاوکاتە لەگەڵ سێیەم چوارشەممەی مانگی نیسان، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت. بەپێی ڕۆژمێری فەرمیی دەکەوێتە 2026-4-15.”
ئایینی ئێزدی، به یەکێک لە کۆنترین ئایینە مێژووییەکانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و جیهان دادەنرێت. په‌یڕه‌وكارانی ئه‌م ئایینه له كوردستان، زیاتر لە ناوچەکانی شەنگال و شێخان نیشته‌جێن. هه‌روه‌ها ئێزدییه‌كان جگە لە باشوور، ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆریان لە باکوور و ڕۆژئاڤای کوردستان ده‌ژین و لە وڵاتانی وەک ئەرمینیا، جۆرجیا و ڕووسیا وه‌ک پێكهاته‌ی ڕه‌سه‌ن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.