گوتەبێژی حەج و عومرە هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدات و دەڵێت؛ هه‌ر كه‌سێك هه‌وڵبدات به‌بێ ڕێگه‌پێدانی فه‌رمی حه‌ج بكات به بڕی 20 هه‌زار ڕیاڵی سعودی تا دەگاتە 100 هەزار ڕیاڵ(40 ملیۆن دیناریی عێراقی) سزا دەدرێت.
ڕۆژی چوارشەممە 15ی نیسانی 2026 كاروان ستونی، گوته‌بێژی حه‌ج و عومره‌ی هەرێمى كوردستان ڕایگەیاند: “وه‌زاره‌تی ناوخۆی عه‌ره‌بستانی سعودیه چه‌ندین ڕێنمایی و ڕێككاری توندی ڕاگه‌یاندووه بۆ هه‌ر كه‌سێك كه به بێ مۆڵه‌تی فه‌رمی، حه‌ج بكات له‌وانه هه‌ر كه‌سێك هه‌وڵبدات به‌بێ ڕێگه‌پێدانی فه‌رمی حه‌ج بكات به بڕی 20 هه‌زار ڕیاڵی سعودی سزا ده‌درێت كه ده‌كاته نزیكه‌ی هه‌شت ملیۆن دیناری عێراقی.”
کاروان ستون گوتیشی: “سزاكه له حاڵه‌تێكه‌وه بۆ حاڵه‌تێكی دیكه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت كه زۆرتریان ده‌گاته 100 هه‌زار ڕیاڵ كه نزیكه‌ی 40 ملیۆن دیناری عێراقی دەکات هه‌روه‌ها كه‌سێكی سه‌رپێچیكار جگه‌ی له‌وه‌ی ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه ڕێگەشى پێ‌نادرێت تاوه‌كو 10 ساڵی دیكه سه‌ردانی سعودیه بكاته‌وه.”
بەگوێرەى ئامارى وەزارەتى ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان، تەنیا لە ساڵى 2024، نزیكەی 15 هەزار كەس بە ڕێگەی نایاسایی و لە ڕێگەی ڤیزاكانی گەشتیارییەوە سەفەریان كردووە.