سەرۆكی لیژنەی باڵای دامەزراندن لە پارێزگای هەڵەبجە ئاشكرای دەكات، زیاتر لە نۆ هەزار پێشكەشكار، كێبڕكێ لەسەر ئەو 250 پلە وەزیفییە دەكەن كە بڕیارە لە فەرمانگەكانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە بە شێوەی گرێبەست دابمەزرێن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی حوزەیرانی 2026 ئارام شێخ جەماڵ، سەرۆکی لیژنەی باڵای دامەزراندن لە پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند: “لە ماوەی پێشكەشكردن بۆ دامەزراندن، نۆ هەزار و شەش خوازیار فۆرمی خۆیان پێشكەشكردووە و كێبڕكێ لەسەر 250 پلەی وەزیفی دەكەن لە 32 پسپۆڕیی جۆراوجۆر كە بە شێوەی گرێبەست لە 51 فەرمانگەی سنووری پارێزگای هەڵەبجە دابمەزرێن.”
ئارام شێخ جەماڵ، ئاماژەی بەوەش کرد، ” دیاریكردنی كەسانی شایستە لەسەر بنەمای سیستەمی خاڵبەندی دەبێت، بەهۆی زۆری ژمارەی فۆرمی خوازیاران، پرۆسەی وردبینیكردن لە فۆرمەكان كاتی پێویستە.”