13 کارمەندی بەرگری شارستانی شەهیدبوون

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات؛ 13 کارمەندیان لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکدا شەهیدبوون.

ئەمڕۆ سێشەممە 5ی ئایاری 2026 سەرکەوت کاڕەش، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ” 13 کارمەندی بەرگریی شارستانی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان لەکاتی بەهاناوەچوونی هاووڵاتییان گیانیان لەدەستداوە.”

سەرکەوت کاڕەش، ئاماژەی بەوەش کرد، “زۆرجار کارمەندەکانمان تووشی برینداربوون، سووتان و کەمئەندامبوون دەبن.”

لە هەرێمی کوردستان، ساڵانە چەندین کارمەندی بەرگریی شارستانی لە کاتی بەهاناوەچوونی هاووڵاتییان گیان لەدەست دەدەن، کە زۆربەیان تووشی خنکان و سووتانی جەستەیان دەبنەوە.