هەورەبروسکە لە 10 کرێکاری دا و دووانیان بوونە قوربانی

لە ناحیەی بنگردی سنووری قەزای دوکان هەورەبروسکە لە 10 کرێکاری دا و کرێکارێک گیانی لەدەست دا و یەکێکی دیکەش برینداربوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی حوزەیرانی 2026  فەرمان ئەحمەد، بەڕێوبەری کارگێری نەخۆشخانەی فێرکاریی ڕانیە ڕایگەیاند: “نزیکەی 10 کرێکار کە وەستای دار و تەختەبوون و لەکاتی کارکردن لە خانوویەکدا هەورەبرووسکە لێیدان.”

  فەرمان ئەحمەد، گوتیشی: “بەهۆیەوە کرێکارێک گیانی لەدەست دا و یەکێکی دیکەش برینداربووە کە ئێستا لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت.”

بەگوێرەی زانیارییەکان،  ئەو دوو کەسەی بوونە قوربانی خۆیان خەڵکی حاجیاوای سنووری ڕانیەن، بەڵام لەوکاتەدا لە بنگرد لە سنووری دووکان کاریان کردووە.