هەڵبژاردنی نیوەخولی ئەمریکا؛ کێبركێی توند لە نێوان دیموکرات و کومارییەکان

ئەمڕۆ 3ـی تشرینی دووەم، ئەمریکییەکان ئەندامانی کۆنگرێس هەڵدەبژێرن کە لە ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پیران پێکدێت.

هەڵبژاردن لەسەر چەند کورسی و بەڕێوەدەچێت و چ کاریگەرییەکی لەسەر ترەمپ دەبێت؟

هەڵبژاردن بۆ تەواوی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێوەدەچێت و 35  کورسی لە ئەنجوومەنی پیران دەبێت. کاریگەری لەسەر ترەمپ: بردنەوەی یەکێک لە ئەنجوومەنەکان لەلایەن دیموکراتەکانەوە کاری ترەمپ قورس دەکات.

هەڵبژاردنی نیوەخول لە ئەمریکا چییە؟

هەڵبژاردن لە ئەمریکا هەمیشە هەموو دوو ساڵ جارێک بەڕێوەدەچێت، کاتێکیش لە نیوەی خولێکی سەرۆکایەتییدا بەڕێوەدەچێت، بە هەڵبژاردنی نیوەخول ناودەبرێت؛ ئەنجامی هەڵبژاردنی نیوەخول دیاری دەکات کام پارتی سیاسی لە کۆنگرێسدا باڵادەست دەبێت، کۆمارییەکان بە سەرۆکایەتیی ترەمپ یان دیموکراتەکان کە ئۆپۆزسیۆنن.

ئەگەر دیموکراتەکان براوە بن چی ڕوودەدات؟

کاری ترەمپ زۆر قورس دەبێت، ناتوانێت بە ئارەزووی خۆی بودجەی جەنگ و پڕۆژە یاساکانی تێپەڕێنیت هەروەها ترەمپ تۆشی لێکۆڵینەوە دەبێت لەلایەن دیموکراتەکانەوە بەهۆی ئەوەی سەرۆکایەتی هەموو لیژنەکانی پەرلەمان دەگرنە دەست.

ڕاپرسییەکان: دەنگدەران لە هەڵبژاردنی نیوەخول لە ڕابردوودا بەگشتی مەیلیان بەرەو سزادانی پارتەکەی سەرۆک و دەنگدان دژی ئەوان بووە. دوایین ڕاپرسییەکان، ئاماژە بەوە دەکەن ئەدای سەرۆک تەنیا لەلای ڕێژەیەکی کەم لە دانیشتووان پەسەندە.

بەپێی ڕاپرسییەکی (NBC NEWS): دیموکراتەکان لە 52% کۆنگرێس کۆنترۆڵ دەکەن و کۆمارییەکان 45% بەو پێیە ترەمپ ناتوانێ زۆرینەی کۆنگرێس بەدەستبهێنێتەوە

دۆخی ئێستا: حیزبەکەی ترەمپ زۆرینەی لەبەردەستە کە کۆمارییەکانن خاوەن 218 کورسین و دیموکراتەکانیش خاوەن 214 کورسین.