ئەمڕۆ سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بە سەرۆکایەتی عەلی باپیر کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە 3ی ئابی 2026 بارەگای بارزانی بڵاویکردووەتەوە، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین ئەگەر و پێشهاتەکان و بارودۆخی ناوچەکە و عێراق و دەرهاوێشتەکانی ئاڵۆزیی و گرژییەکانی ناوچەکە لەسەر سەقامگیری و ئابووریی جیهانی و هەرێمایەتی ئاڵوگۆڕ کرا.
هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی سیاسیی هەرێم و هەوڵەکان بۆ نزیکبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان و تێپەڕاندن و چارەسەرکردنی چەقبەستوویی سیاسیی هەرێم.