کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دزڵیی سنووری مەریوان گیانی لەدەست دا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی تەممووزی 2026 سەرچاوە هەواڵییەکان بڵاویانکردەوە، کە کۆڵبەرە کوردەکە ناوی زانیارە و خەڵکی سەردەشت بووە، لەبەرنەبوونی و هەژاری لە شاری سەردەشتەوە چووە بۆ مەرزی تەتە لە سنووری هەورامان لە ڕۆژهەڵات بۆ کۆڵبەری تاوەکو پاروویەک نانی حەڵاڵ بۆ خانەوانەکەی پەیدا بکات.
بەڵام لەکاتی کۆڵبەری، هێزەکانی ئێران له دزڵی و قەڵاخانی لەلایەن پایگای قەڵاخانی بەبێ ئاگادارکردنەوە تەقە لەم و چەند کۆڵبەرێکی دیکە دەکرێ و دەستبەجێ زانیار گیان لەدەستدات.
ئەمە دووەم کۆڵبەری کوردە لەم مانگەدا بە تەقەی هێزەکانی ئێران دەکوژرێت، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا کۆڵبەرێکی دیکەی تەمەن 57 ساڵان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنووریی ئێران کوژرا.