مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە ئەمیر و گەلی قەتەر دەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، ئەمیری دەوڵەتی قەتەر کرد، بۆ کۆچی دوایی شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی باوکی میری قەتەر.

ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی تەممووزی 2026 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “ئێکس” رایگەیاند، “بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی میری باوک، شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی (خوای گەورە لێی خۆش بێت)ـمان پێگەیشت.”

سەرۆکوەزیران دەڵێت: “لەم بۆنە خەمناکەدا، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاراستەی برامان، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری دەوڵەتی قەتەر، بنەماڵەی بەڕێزی ئال سانی و گەلی برای قەتەری دەکەین.”

لە بەشێکی پەیامەکەی مەسرور بارزانیدا هاتووە، “لە خوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بە بەزەیی خۆی شاد بکات و جێگەی بەهەشتی بەرین بێت، پاداشتی هەموو ئەو خزمەتە گەورانەشی بداتەوە کە پێشکەشی وڵات و گەلەکەی کردووە. داواکارین خودای میهرەبان سەبووری و ئارامی بە بنەماڵەکەیان و تەواوی گەلی قەتەر ببەخشێت.”