گەنجێکی تەمەنی 32 ساڵی شارۆچکەی قەڵادزێ بە براکەی دەڵێت؛ دەچم بۆ لای پزیشکی ددان، کەچی تا ئێستا هیچ هەواڵێکی نییە و پێرێش لە زیندان ئازاد کراوە.
گەنجەکە ناوی “رێباز خدر” و تەمەنی 32 ساڵە، دانیشتووی “قەڵادزی”یە، کەسوکارەکەى بەدوایدا دەگەڕێن و داوا دەکەن هەرکەسێک بینیوویەتى هەواڵیان پێ بدات.
عومەر عەباس، زاوای گەنجەکە ڕایگەیاند: “دوانیوەڕۆی دوێنێ لەگەڵ براکەى چووەتە لاى پزیشکى ددان و وتویەتى ددانم چاک دەکەم، لەوکاتەوەى براکەى ئۆتۆمبێل ڕادەگرێت، رێباز دادەبەزێت و ئیتر هیچ هەواڵێکى نییە.”
زاواکەی ئەوەشی ئاشکراکرد، کە دواینجار رێبازی بە قەمسەڵەیەکی ڕەش و پانتۆڵێکی کۆماندۆی ڕەش بینیووە، داوا لە هاوڵاتیانيش دەکات هەر کەس زانیاری لەسەر ڕێباز هەبێت پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفونانەوە بکات.
ژمارەی تەلەفوونەکان: 07507667581 – 07702101854