ڕووداوێکی هاتووچۆ دوا وێستگەی ڕێبەرێکی حەج و عومرە بوو

مامۆستای ئاینی، “ئەلیاس حەملەدار” کە ڕێبەری کۆمپانیای “طواف الحرم” بووە، لە کاتی گەڕانەوەی لە عومرە تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ دووشەممە 8ی کانوونی یەکەمی 2025، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە جۆری وەرگەڕان لە نێوان خورماڵ و سەیدسادق ئۆتۆمبێلی مامۆستا ئەلیاس وەڕدەگەرێت و گیان لەدەست دەدات.

ئەوەی زانراوە مامۆستا ئەلیاس بەتەنها نەبووە و هاوژینی و ژنێکی دیکەی خزمیان لەگەڵی بووە، بەڵام ئەوان سەلامەتن و تەنیا خۆی گیانی لەدەستداوە. تا ئێستا نەزانراوە هۆکاری ڕووداوەکە چی بووە.

مامۆستا ئەلیاس حەملەدار، تەمەنی لە 37 ساڵ زیاتر بووە، زمان زان و ئاشنای سەفەرەکانی عومرە و حەج بووە و رێبەری بۆ چەندان کەس کردووە. ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی پرسەکەی لە بیارە بەڕێوەدەچێت.