دوو هاوژینی گوندێکی سنووری پارێزگای هەڵەبجە لە ماوەی چەند کاتژمێرێک لە ڕووداوێکی دەگمەن گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی کانوونی یەکەمی 2025، لە گوندی تازەدێی سنووری پارێزگای هەڵەبجە، دوو هاوسەر بە ناوەکانی [ئەحمەد حاجی فەرەج فەتاح] و [عائیشە مەنسور ئەحمەد] بە دوای یەکدا ماڵئاواییان لە ژیان کرد.
بەپێی سەرچاوەکان، کاتژمێر 1:00ی شەوی ڕابردوو خاتوو عائیشە کۆچی دوای دەکات و دوای سێ کاتژمێر ئەحمەد فەرەجی هاوسەری کە مەرگی عائیشە دەبینێت، دەماودەست گیان لەدەست دەدات.
ئەو دوو هاوسەرە خاوەنی دوو منداڵن بە ناوەکانی عەلی و ڕەنجدەر؛ بەگوێرەی زانیارییەکان ماوەی 40 ساڵە هاوسەری یەکترین و پەیوەندییەکی پتەو و ئەشقێکی جوان لە نێوانیاندا هەبووە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوای نوێژی بەیانی، نوێژی مردوو لەسەر تەرمی خوالێخۆشبووان کرا و ڕەوانەی گۆڕستان کران، تەرمەکانیان بە خاک سپێردرا.