ئەو گەنجەی هەوڵی خۆکوشتنی دا نەمردووە و لە ژیان ماوە

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا ڕوونکردنەوە دەربارەی تەندروستی ئەو گەنجە دەدات کە لەبەردەم دادگەی هەولێر هەوڵی خۆکوشتنی دا. 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەواڵێک لە بەشێک لە پەیج و میدیاکان بڵاوکرایەوە؛ گوایە گەنجێک لەبەردەم دادگەی هەولێر بە شوشە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنایە، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک نەخۆشخانەی ڕۆژئاوا – هەولێر دەبارەی ئەم ڕووداوە ڕوونکردنەوەی بڵاوکردەوە.

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا – هەولێر، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردۆتەوە و دەڵێت؛ “ئاگاداری هەمووان دەکەیەنەوە کە ئەو هاووڵاتییە لەنەخۆشخانەکەمانە و چارەسەری بەپەلەی سەرەتایی بۆ ئەنجامدرا. خۆشبەختانە سەلامەتە و حاڵەتی جێگیرە و لە ژێر چاودێری پزیشکانماندایە.”

ڕاگەیاندراوەکەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا – هەولێر، بە مەبەستی ڕاستکردنەوەی زانیاریی دەربارەی تەندروستی ئەو گەنجە بووە.