کوڕێک لەدوای بیستنی هەواڵی مردنی باوکی، خۆشی گیانی لەدەستدا

لە ئاکرێ باوک و کوڕێک گیانیان لەدەستدا. باوکەکە بە نەخۆشی و کوڕەکەش بە کتوپڕ دوای مردنی باوکی گیانی لەدەستدا.

ڕووداوەکە ئێوارەی ڕۆژی هەینی 28ی تشرینی دووەمی 2025 لە قەزای ئاکرێی سەر بە پارێزگای دهۆک بووە.

لەو بارەیەوە مەتین جەمیل، گوتەبێژی تەندروستیی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند؛ باوک و کوڕێک لە ئاکرێ بە شێوەیەکی کتوپڕ گیانیان لەدەستدا.

گوتەبێژی تەندروستیی پارێزگای دهۆک دەربارەی مردنەکەیان دەڵێت؛ “بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، باوکەکە بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستداوە، دواتر کوڕەکەی بە شێوەیەکی کتوپڕ لەدوای ئەو گیانی لەدەستداوە.”

داڵ میدیا زانیوویەتی باوکەکە ناوی [موحەممەد موسا]یە و کوڕەکەشی ناوی [سەمیر موحەممەد]. خەڵکی قەزای ئاکرێی سەر بە پارێزگای دهۆکن.