پێشمەرگەیەک 40 هەزار دۆلار دەدۆزێتەوە و دەیداتەوە خاوەنەکەی

لەناو بازاڕی شاری سۆران، پێشمەرگەیەک بڕی 40 هەزار [چوار دەفتەر] دۆلاری ئەمریکی دەدۆزێتەوە و پاشان ڕادەستی خاوەنەکەی دەکاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی تشرینی دووەمی 2025 وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، “ پێشمەرگەیەکی هێزەکانی پشتیوانی یەک بەناوی “ڕێگر شجاع محمد” لەناو بازاڕی سۆران بڕی 40 هەزار دۆلاری ئەمریکی دەدۆزێتەوە. دوای دۆزینەوەی خاوەنەکەی بە ئەمانەتەوە بڕە پارەکەی ڕادەست دەکاتەوە.”

وەزارەتی پێشمەرگە جەخت لەوەش دەکاتەوە؛ پێشمەرگە هاوشان لەگەڵ ئەرکی پاراستنی خاک و وڵات، پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتییانیش بە ئەرکی خۆی دەزانێت، ئەمەش وەك بەشێك لە کەلتووری پێشمەرگە، لەڕووی دەستپاکی و ڕەوشت بەرزی و پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتییان.