پارێزگای هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: سەرجەم شۆفێران ئاگادار دەکەیەنەوە لە رۆژی شەممەوە بەمەبەستی نۆژەنکردنەوە ڕێگای هەولێر بۆ خەبات دادەخرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی ئۆکتۆبەری 2025 پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، “ ئاگاداری سەرجەم شوفێران دەكەینەوە، دوای بە كۆتاهاتنی نۆژەنكردنەوەی سایدی هاتن لە [قەزای خەبات بۆ شاری هەولێر] و كردنەوەی بەڕووی شۆفێران و هاوڵاتییان، ڕۆژی شەممە 2025-11-29، دەست دەكرێت بە نۆژەنكردنەوەی سایدی چوون [لە هەولێرەوە بۆ قەزای خەبات].
ڕاگەیاندراوەکەی پارێزگای هەولێر جەخت لەوە دەکاتەوە، لە ڕۆژی شەممەوە شەقامی چوون لە هەولێرەوە بۆ خەبات بەهۆی نۆژەنكردنەوە دادەخرێت و هاتووچۆی لێناكرێت. وە داوا لە شۆفێران دەکات؛ دووسایدی ” ڕەشكین ” یان ڕێگای ” گوێر ” بەكاربهێنن.