لە باکووری یۆنان ئۆتۆمبێلێک بە 6 کۆچبەرەوە تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو و دوو لە کۆچەبەرەکان لە سندوقی ئۆتۆمبێلەکە بوون و گیانیان لەدەستدا.
شەوی 2025-11-15 ڕووداوێکی هاتووچۆ لە باکووری یۆنان ڕوویدا، دەرئەنجام دوو کۆچبەری کورد بە ناوەکانی [سەردار حاتەمی تەمەن 38 ساڵ] و [هەڤاڵ کەمالی تەمەن 22 ساڵ] گیانیان لەدەستدا.
ئۆتۆمبێلەکە 6 کۆچبەری هەڵگرتبوو، چوار لە کۆچبەرەکان هی یەک خێزان بوون و خەڵکی باشووری کوردستانن، یەکێک لەو کۆچبەرانەی گیانی لەدەستداوە [سەردار حاتەمی] سەرۆکی ئەو خێزانە چوار کەسییە بووە.
تۆڕی ڕۆژنامەوانی پشتی – نیوز دەربارەی گەڕانەوەی تەرمی دوو کۆچبەرە کوردەکە ڕایگەیاند؛ ” بڕیار وایە ڕۆژی دووشەممە یان سێشەممەی ئەم هەفتەیە، تەرمی هەردووکیان بە ئۆتۆمبێل لە باکووری یۆنان ڕەوانەی ئەسینای پایتەختی یۆنان بکرێن و لە ئەسیناشەوە بە فڕۆکەی ڕاستەوخۆ ڕەوانەی هەولێری پایتەختی کوردستان بکرێن.”