قوباد تاڵەبانی: ئەگەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێتەوە ئامادەین

قوباد تاڵەبانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، “ تاوەکو گەرمەی بانگەشە لەگەڵ برایانی پارتی لە گفتوگۆدا بووین.”

ئەمڕۆ یەکشەممە  23ی تشرینی دووەمی 2025 قوباد تاڵەبانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی لە سلێمانی ڕایگەیاند، “ئەگەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێتەوە ئامادەین.”

قوباد تاڵەبانی دەربارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم قسەیکرد و ڕایگەیاند؛ “تاوەکو گەرمەی بانگەشە لەگەڵ برایانی پارتی لە گفتوگۆدا بووین” و “وەکو یەکێتی ئامادەین بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت.”

قوباد تاڵەبانی باسی لەوەشکرد، “جارێ زووە قسە لەسەر پۆستەکانی عێراق بکەین” و داواش دەکات “لە پێدانی پۆستەکانی عێراق ڕەچاوی هاوسەنگی بکرێت.”

هاوکات قوباد تاڵەبانی جەختی لەوەش کردەوە کە تاوەکو عێراق بەهێزتر بێت لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستانە و خزمەتگوزارییەکان لە سلێمانی بەردەوام دەبن.