بەگوێرەی پێشبینی شارەزایەکی کەشناسی، زستانی ئەمساڵ سەخت دەبێت و چەندین شەپۆلی باران بارین دەبێت کە کانیاو و چەم و ڕوبارەکان دەژێنێتەوە.
ڕۆژی چوارشەممە 19ی ئۆکتۆبەری 2025 شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند؛ ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان و عێراق، زستانێکی سەخت دەبێت و لە مانگی 12 شەختەی ئەوەندە زۆری تێدا دەبێت کە چەند ساڵە وێنەی نەبووە و باران و بەفری زۆریش دەبارێت.
ئەو شارەزای کەشناسییە پێشبینی ئەوەش دەکات، بەفر بارین لە ئاستێکی پێویست دابێت و بە ڕێژەکەی بە قەد سێ ساڵی ڕابردوو بێت. دەربارەی ئاستی باران بارینیش، کەشناسەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە بارانێکی باش دەبارێت و چەندین شەپۆلی بەهێزی تێدا دەبن کە کانیاو و چەم و ڕووبارەکان دەژێنێتەوە.
شاڵاو هیدایەت ئەوەشی ڕاگەیاند؛ لە بەشێکی ناوچەکاندا چەندین جۆری درەخت بەهۆی سەرما و شەختەی زۆر لەناودەچن.
شایەنی باسە، سەرەتایی ئەم هەفتەیە شەپۆلێکی باران بارین تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر لوتکەی چیاکانی سپی پۆش کرد.