ئەمڕۆ 19ی تشرینی دووەمی 2025 لە دووەم ڕۆژی کۆڕبەندی مێپس، عوسمان بایدەمیر، سیاسەتڤانی کورد و پەرلەمانتاری پێشووی تورکیا وتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند؛ “كاك مەسعود ڕۆڵێكی گەورەی هەبوو بۆ ئاشتی و تەبایی لە ڕۆژئاوای كوردستان.”
گرنگترین پەیامەکانی ئوسمان بایدەمیر، لە کۆربەندی مێپس:
كورد دەزانێت دەرد و دەرمانی چییە.
بە دڵ و گیان سوپاسی هەرێمی كوردستان دەكەم.
تەبایی و پێكەوەیی كورد لە سەرووی هەموو شتێكەوەیە.
كورد هەمیشە داوای ئاشتی كردووە بۆ گەلانی ناوچەكە.
كاك مەسعود ڕۆڵێكی گەورەی هەبوو بۆ ئاشتی و تەبایی لە ڕۆژئاوای كوردستان.
ئاواتخوازین پرۆسەی ئاشتی بگاتە كەنارێكی ئارام و شەڕ كۆتایی بێت.
پێویستە هەولێر ببێتە ژنێڤی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست.