سوودانی: لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەنگاوی گەورەمان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان ناوە

ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆڕبەندی مێپس لە زانکۆی ئەمریکی – دهۆک، موحەممەد شیاع سوودانی ڕایگەیاند؛ “ناتوانین وادەیەك دیاری بكەین بۆ پێكهێنانی حكومەتی عێراق” و “هیچ لایەنێك ناتوانێت بە تەنیا بڕیار بدات و حكومەت پێكبهێنێت.”


گفتوگۆی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی كاربەڕێكەری عێراق لە كۆڕبەندی مێپس:

ناتوانین وادەیەك دیاری بكەین بۆ پێكهێنانی حكومەتی عێراق.

هیچ لایەنێك ناتوانێت بە تەنیا بڕیار بدات و حكومەت پێكبهێنێت.

دەستكەوتی هەڵبژاردن گرنگە بۆ پێدانی مافی دەستووری لایەنەكان.

هیچ سكاڵایەكی سوور لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن نییە.

لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەنگاوی گەورەمان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان ناوە.

هەناردەكردنەوەی نەوت دەستكەوتە بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق.

جیاوازی لە نێوان هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان و عێراق ناكەین.

پێویستە بە یاسا ڕێگە لە بەهەدەردانی دەنگی دەنگدەران بگیرێت.

ڕێژەی بێكاری لە عێراق كەمبووەتەوە.

هاوشێوەی عێراق بەرژەوەندیی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان لەبەرچاو دەگرین.

نزیكەی 500 هەلی كاری نوێمان ڕەخساندووە.

عێراق ژینگەیەكی گونجاوە بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی و عەرەبی.

ژمارەی دەنگەكانمان لەگەڵ كورسییەكانمان هاوتا نین.

پێویستە كۆتایی بە كێشە كەڵەكەبووەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق بهێنین.

عێراق نابێتە گۆڕەپانی شەڕی وڵاتانی ناوچەكە.