سامان سیوەیلی: سبەی پشوو نییە و دەوامی فەرمییە 

گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە دەربارەی پشووی ڕۆژی پێنجشەممە دەڵێت، پشوو نییە و دەوام لە هەموو قوتابخانەکان هەیە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی تشرینی دووەمی 2025 سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند؛ “کۆمەڵێک هەواڵ و دەنگۆ بڵاوبوونەتەوە، گوایە سبەینێش پشووی فەرمییە و دەوام لە قوتابخانەکان ناکرێت، بەڵام ئەم هەواڵانە هەمووی ساختەن.”

سامان سیوەیلی ئەوەشی ڕاگەیاند، “بەبۆنەی هەڵبژاردنەوە لە 8ی مانگەوە پشوو بوو، بەڵام رۆژی پێنجشەممە 13-10-2025 دەوامی ئاسایی و فەرمی دەستپێدەکاتەوە.”

گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە جەخت لەوەش دەکاتەوە لە هەموو قوتابخانەکان ڕێژەی ئامادەنەبووان وەردەگیرێت و هەژمار دەکرێت.

ڕۆژی پێنجشەممە 06-11-2025 پشووی قوتابخانەکان لە هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد، 1,500 قوتابخانە رادەستی کۆمیسیۆن کران بۆئەوەی بکرێنە بنکەی دەنگدان لە ڕۆژانی هەڵبژاردندا.