نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دیمانەیەکی میدیادا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو، باسی لە گرنگترین پرسەکانی هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کرد، هاوکات تیشکی خستەسەر داهاتووی عێراق و هەرێمی کوردستان دوای هەڵبژاردن.
دیمانەکە ئەمڕۆ هەینی 7ی تشرینی دووەمی 2025، کاتژمێر 08:30ی شەو لە بڵاوکرایەوە.
گرنگترین وتەکانی نێچیرڤان بارزانی بریتیبوون لە:
پارتی لەم هەڵبژاردنە بەهێزە و هێزی یەکەم دەبێت.
پارتی بە پشتیوانی گەلی کوردستان بەهێزە .
پشتڕاستین بەوەی کە پارتی گەلی لەگەڵدایە.
مەرجی یەکەم بۆ بەهێز بوون ئەوەیە خەڵکت لەگەڵ بێت.
پارتی بە ئامراز و کوردستان بە ئامانج دەزانین.
پارتی کوردستانییانیی لەگەڵدایە و پێکهاتەکانی کوردستان پشتیوانی دەکەن.
ئامانجی پارتی لە ڕۆژی دامەزراندنییەوە کوردستان بووە.
پارتی دەتوانێت داواکارییەکانی گەلی کوردستان جێبەجێ بکات.
هەمیشە لەگەڵ خەڵک ڕاستگۆ بووین.
سەرەتایەکی نوێ لە عێراق دەستپێدەکات.
ئامانجمانە زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگ بەدەستبێنین.
دەبێ قۆناغی جێبەجێکردنی دەستوور لە عێراق دەستپێبکات.
ئەو قۆناغەمان جێهێشتووە پەیوەندی نێوان پارتی و یەکێتی تێکبچێ.
ئەم چوار ساڵەی داهاتوو دەبێ شتێکی وا بکەین کە لە عێراق دەستوور جێبەجێ بکرێت.
هەرێمی کوردستان لەسەر ڕێچکەیەکی دروست دەڕوات.
ئایندەی هەرێمی کوردستان بە باش دەبینم و پشتگیری نێودەوڵەتیمان هەیە.
هیچ دەرگایەک نییە لە نێوان پارتی و یەکێتی بە قوفڵکراوی بمێنێتەوە.
ئێمە یەک ئاسمانمان هەیە، ئەویش ئاسمانی هەرێمی کوردستانە نەک سلێمانی و هەولێر.